18 تشرینی یەکەم 2026

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • گەشەی فکری و ئەدەبی: "ئەمن گێلم"

    بەڵێ وایە، تۆ هەرچی بە منی بڵێی وایە. ئەگەر هەر زوو بەرگریم لە خۆم بکردایە و لە هەمبەر قسە و هەڵوێستەکانت، سەنگەرم گرتبایە، تۆ هەرگیز تانە و تەشەری گێلیت لە من نەدەدا. لەگەڵ تۆمە هاونیشتمانی، دایە، بابه، هاوبەشی ژیان، کەس و کار و دراوسێ، دۆست و برادەرەکانم!

    نووسه‌ر:
    جه‌هانگیر بابایی - سه‌رده‌شت
  • دەلاقەی نەورۆز

    دەلاقەی نەورۆز

    22 ئازار 2023

    گرینگی نوێ‌بوونەوەی ساڵ لەوەدایە کە کورد، وەک گەلێکی ڕەسەن و لەمێژینە، چەندە بەوردی و هۆشیارییە و لە دەورووبەری خۆی ڕوانیوە و هەروا بەهەوانتە بەسەر شتدا تێپەڕ نەبووە. هەستی بەهەموو ئاڵوگۆڕی پانتایی ژیان کردووە.

    نووسه‌ر:
    جه‌هانگیر بابایی - سه‌رده‌شت
  • مام هەژار چۆن پشکووت؟

    زۆربەی گەلانی دونیا، دوای پێکهێنانی کیانێکی سەربەخۆ،بەهەموو هێزو گوڕێکەوە، بناغەی گەشەپێدان و سەرهەڵدانیان، دامەزراندوە.

    نووسه‌ر:
    جه‌هانگیر بابایی - سه‌رده‌شت
  • مامۆستا ئوسامه‌ی میسری، مامۆستای خواردن دروست كردن

    ‍ ئاڵای شۆڕشی چاکسازی

    19 کانونی دووەم 2023

    جیاوازی مرۆڤ لەگەڵ گیانلەبەرانی دی، لە جۆری بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و تێگەیشتن دایە. ئەو گیاندارە لەسەرپێیە، کاتێک ناوی مرۆڤ لەخۆ دەگرێ کە ئاکار جوانی و بیرمەندی بە ژیانیەوە دیار بێ و ڕەنگ داتەوە.

    نووسه‌ر:
    جه‌هانگیر بابایی
  • «بۆ کاکه ئه‌وراز»

    04 ئەیلوول 2016

    ئه‌گه‌ر سه‌د جار بم‌خه‌یه خوار خۆ بنوێنی و بکه‌ی مۆڕه بێی و بڕۆی به له‌نجه‌و لار ده‌دان گڕکه‌ی وه‌ک گورگی هار قه‌ت ناتوانی ڕووحی سه‌رکێشی کوردانه‌م بکه‌ی ئاوسار هۆی به‌فرو سه‌هۆڵ! گوێم بۆ بگره! نه‌ت ناسیوم منم چڵه نه‌مامی پێگه‌یشتوی گه‌لی هه‌ژار لێت ناترسم نه له سه‌رمات نه له سه‌هۆڵ! نه به‌سته‌ڵه‌ک و شیوو دۆڵ! واده‌زانی به چه‌ن ڕنوو و گرمه و هه‌را و کۆڵێک به‌فرو گه‌رده‌لوولێک! زه‌نده‌قم چوو! له‌ تۆڕت دام خستووتمه ناو به‌ند و قه‌فه‌س! نانا نه‌ت ناسیوم! تێم ڕامێنه ئاسکی شاخم خاسه‌که‌وم من داربه‌ڕووم من قه‌ندیلم کوا له خوێنم دایه بوونه دیلم؟!

    نووسه‌ر:
    جه‌هانگیر بابایی